ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

زیندانییه‌کی سیاسیی کورد سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا

سزای یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ و دواجاری له‌داردرانی زیندانیی سیاسیی کورد، که‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان پشتڕاست کرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌، 30ی بانه‌مه‌ڕ سزای ئێعدامی زیندانیی سیاسی کورد “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان” لەزیندانی ورمێ به‌ ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ئه‌و بڕیاره‌ لە لقی 3ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بەسەرۆکایەتیی قازی مێهدی پوور دراوه‌.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌ و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە. ئه‌و لە پووشپەڕی ساڵی 1393ی هه‌تاوی هاوڕێ لەگەڵ دوو که‌سی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی له‌ حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیرا.

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان له‌ 23ی گەلاوێژی 94 لە دادگای شۆڕشی ورمێ بەسەرۆکایەتی دادوەر چابوک لە دانیشتنێکی یه‌ک کاتژمێری‌دا به‌ 10 ساڵ وڕۆژێک زیندان مەحکووم کرا و حوکمەکە بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا و ته‌نانه‌ت دوابەدوای ناڕەزایەتیی ناوبراو بەو حوکمە، سزاکه‌ی داشکا بۆ 7ساڵ زیندان، به‌ڵام له‌ ژێر فشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان په‌روه‌نده‌یه‌کی نوێی له‌ دژی کرایه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code