بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، لە ئاکام وەرگەڕانی ماشینی هەڵگری کۆڵبەران ٦ کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و بریندار بوونە.
ئەو سێ کۆڵبەرەی گیانیان لەدەست داوە بریتین لە:”حامید عەبدووڵاهی”، “جەبار ئەسەدی” و “بەختیار ئیوازە” خەڵکی ئاواییەکانی قەڵاشێخان و تووسووران سەربەناوچەی سەرشیوی مەریوان.
هەروەها ئەو سێ کۆڵبەری دیکە کە بریندار بوونە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “قودسـ”ـی شاری پاوە کراون.