سەید قاسم ئابستە، زیندانیی عه‌قیده‌تیی کورد که له بەندیخانەی ڕەجایی شاری که‌رج‌دا به‌ندکراوه، حه‌وتوویه‌که مانی له خواردن گرتوه.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ناوبراو بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین بە گوێنه‌دان به چارەسەری پزیشکی مانی له خواردن گرتوه و له مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وامه.
قاسم ئابستە ماوه‌یه‌که لوویه‌کی گه‌وره له قورگی هاتووه و تووشی کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی کردوه. به‌رپرسانی ده‌رمانگای زیندان ده‌ڵێن که ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ بکرێ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌سه‌ر بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان مافی ناردن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی زیندانی ناده‌نێ؛ ئه‌ویش له حاڵێکدا که ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخی ئه‌و خراپتر ده‌بێ.
قاسم ئابستە که ژن و دوو منداڵی هه‌یه، ڕێبەندانی ۱۳۸۸ دەستبەسەر و پاش ۸ مانگ ئەشکەنجەدرانی له ئیداره‌ی ئیتلاعات و زیندانی ورێ، به‌ڕێی بەندیخانەی ئەوین له تاران کرا و دوای ٦ مانگ به‌ندکرانی لە ژووری تاکەکەسیدا له خاکەلێوەی ساڵی 1391دا بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجیان گواسته‌وه.
سه‌ید قاسم ئابسته بە تۆمەتی دژایه‌تیی خودا لە ڕێگای لایه‌نگری له گرووپێکی سه‌له‌فی سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.