سكرتێری بەرەی یەكگرتووی كورد دەلێ مەترسی سەرەكی بۆ سەر ئێران سەلەفییەكانن، نەك حزبە كوردییەكان.
سیاوەش حەیاتی دوای ئەوەی پێنج كاتژمێر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بانگكرابوو و لێپێچینەوەی لێكرابوو، بە “وژمان”-ی راگەیاند كە بەو كەسانەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ كردووە، گوتووە كە ئێران دەبێ ھاوپەیمانی ستراتیژی لەگەڵ كوردەكان بكات نەك بە تۆپ و فرۆكە وەڵامی داخوازییەكانیان بداتەوە.
بەگوتەی حەیاتی حزبە كوردییەكان بەشێكن لە جەماوەی كوردستانی ئێران ھەربۆیە ئەگەر بووردومان بكرێن و گوشاریان بخرێتەسەر، دۆخی ناوخۆی ئێران و كوردستان ئالۆزتر دەبێت. سكرتێری بەرەی یەكگرتووی كورد بە لایەنە ئەمنییەكانی گوتووە كە مەترسی سەرەكی سەر ئێران كوردەكان نین، بەڵكوو سەلەفییەكانن.