چاونیوز: سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، چەند تیم لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە جیا هێرشیان کردە سەر ماڵی هاونیشتمانیان و لانیکەم ۱۵ کەسیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
لەو کۆمەڵە هاونیشتمانییەی گیراون، چاونیوز توانیوەتی ناوی ٨ کەس ئاشکرا بکات کە بریتین لە: ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کوورانی، موختار نەبی، ڕەحمان دان زی، مەحموود یاڵاچاکی، جەلال گامێشانی و فەرهاد ڕەحیم مەلا.
هەتا ئێستا ڕوون نەبووتەوە کە ئەو خەڵکە بۆ چی گیراون!
https://t.me/ikhrc