چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بەناوی “وشیار شەعبانی” ٢٨ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتریش لە ساڵەکانی ١٣٩٦ و ١٣٩٨ دەسبەسەر کرابوو.
وشیار شەعبانی بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات لە سنە گوازرایەوە.
هەتا ئێستا لە چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیاری لەبەر دەست دانییە.