چاونیوز: ماموستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی شنۆ لە مەریوان دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، ماموستا مەلا “جەبار پیشاهەنگ” ماموستای مزگەوتی ئاوایی “خانلەر” و خەڵکی ئاوایی “گەلاز” سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی سپاوە لە سنووری مەریوان دەسبەسەر کرا.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەک بە چاونیوز ڕاگەیاند: ئەو ماموستایە لە باشووری کوردستان دەگەڕایەوە و لە سنووری مەریوان بەبێ بەڵگەیی قەزایی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیران و شوێنی گرتنەکەی لەبەر دەست دانییە.