ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هیزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاری سۆران له به‌لوچستان بووه هۆی کوژران و برینداربوونی سێ که‌س.
له‌و ڕووداوه‌دا که ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 21ی بانه‌مه‌ڕ ڕووی داوه، مامۆستایه‌کی ئایینی به‌لووچ به‌ناوی ” مه‌لا ئه‌حمه‌د” کوژراوه و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
هێزه ئینتیزامییه‌کان ماشێنی ئه‌و سێ که‌سه‌یان به گومانی پێبوونی کاڵای قاچاغ داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ، به‌ڵام کاتێک که ده‌بینن هیچ کاڵایه‌کی قاچاغیان پێ نه‌بووه؛ به په‌له له شوێنی ڕووداوه‌که دوور که‌وتوونه‌ته‌وه.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا عهبدولشکوور شاهوزێهی که ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قه و ڕاوه‌دوونانی هێزه ئینتیزامییه‌کان ماشێنه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕابوو و به توندی بریندار ببوو، دوای 5 ڕۆژ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ له نه‌خۆشخانه‌ی خاته‌مولئه‌نبیای زاهیدان گیانی له ده‌ستدا.
هێنان و بردنی کاڵا له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان و به‌لوچستان له نه‌بوونی کار و کارگه و کارخانه‌دا بووه‌ته یه‌کێک له رێگاکانی کاسپی که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه له ڕووی ناچاری په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام له ساڵدا به سه‌دان که‌س له‌وان به ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.
له ماوەی ساڵی رابردوودا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 102 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوه و بریندار کردوه.