چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزی ئێران لە سنووری “بروێشکانێ”ـی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی “واحید ئەمین زادە” بریندار بوو.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بەناوی “ئەبوبەکر باشبڵاغی” خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە توندی بریندار کرابوو.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە، ڕۆژی چووارشەمە ٩ی پووشپەڕ، هەر ئەو هێزانەی هەنگی سنووری لە ناوچەی “تەتە”ی هەورامان تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکام کۆڵبەرێک بەناوی “کەیوان حەق مرادی” دەکوژرێ و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی “سیروان تەخانی” بریندار دەکرێ.