ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دوو ڕاگەیەندکاری کورد زیاتر لە مانگێکە گیراون، بەڵام چارەنووسیان هەروا ناڕوونە

دوو لاوی خەڵکی مەهاباد کە بە تۆمەتی هەڵسووڕاندنی کاناڵێکی تێلێگرامی دەسبەسەر کراون، دوای زیاتر لە مانگێک هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

هیوا کیایی و مێهدی ساڵعی ڕۆژی 13ی خاکەلێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. ئەوان کە کاناڵێکی تێلێگرامی‌یان لە پێوەندی لەگەڵ مافی منداڵان‌ و کرێکاران‌دا بەڕێوەدەبرد، بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراون.

دەسبەسەرکران‌ و لە زیندان‌دا هێشتنەوەی ئەو دوو چالاکە کوردە لە حاڵێک دایە کە مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی ئێمە ئەوانەی لە پێوەندی لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێلێگرام‌دا گیراون بە تاوانباریان نازانین.

شایانی باسە لە چەند ساڵی ڕابردوودا سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات هەر کام لەبەر خۆیەوە سەرەڕۆیانە درێژەیان بە دەسبەسەرکردنی چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code