چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠، پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی شاری مەریوان لەئاکام تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
چاونیوز، توانیوەتی ناوە ئەو کۆڵبەرانە بەمجۆرە ئاشکرا بکات: “زانیار خاتەم پەنا، کاروان مەنوچێهری، ئارام مەنوچێهری، سۆران وەتەندوست و سەلاح وەتەن دوست”.
ئەو کەسانە لەناو کاروانێکی زۆری کۆڵبەران و لە نزیکەوە وەبەر فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کەوتوون.
بریندار کرانی ئەو کۆڵبەرانە لەکاتێکدایە کە، ڕۆژی چووارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “مولیک” سەر بە باژێری ماکۆ بەناوی ئەحمەد ئارسەن لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لەماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.