چاونیوز: لە شاری مەریوان لەنێوان هێزێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی سپای پاسداران شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، درەنگانی ئەمشەو دووی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دەڤەری ئاوایی “چنارە” سەر بە شاری مەریوان لەنێوان هێزێکی کوردی و سپای پاسدارانی مەریوان شەڕوتێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و بەم هۆیە دوو ئەندامی سپای پاسدارانی خەڵکی ناوچەکە کوژران.
شوناسی ئەو دوو کەسە کە لەو شەڕەدا کوژراون، “عوسمان جیهانی” و “ناسر ئەمینی” ڕاگەیەندراوە.
قەرارگای حەمزەی “سەیدولشوهەدا” لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی سپای پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام ناوی نەهێناون.
تا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران ئەم دەرگیرییەی وە ئەستۆ نەگرتووە.