چاونیوز: دوو برا خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ”سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی چووارشەممە یەکی گوڵانی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ” سەر بە شاری شنۆ بەناوەکانی “نورەدین و سەلاحەدین حوسێنی” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارنەوە دەسبەسەر کران.
ئەو دوو برایە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی نیشان دراو هێرشیان کراوەتە سەر و دەسبەسەر کراون.
هەتا ئێستا نازانرێ هۆکاری گرتنی ئەو دوو برایە لەسەر چ بووە.