هەر وەکوو هەمیشە یەکێک لە دیاردە تڕاژێدیکەکانی کوردستان، خۆکووژی بووە.
لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٢٥ کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١٢ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە.
“چاونیوز” پێشتر و لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی (تایبەت بە ١٣٩٩) ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێ‌کاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو و کۆتای‌یان به ژیانیان هێنابوو.
لەنێو ئەو کەسانەدا که‌م ته‌مه‌نترینیان کچ و کوڕێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵەنە بووە.