چاونیوز: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بڵاوی کردەوە دەڵێ:
“موژگام کاووسی” نووسەر و دێکۆمێنت ساز تەنیا لەبەر کەڵک وەرگرتن لە مافی خۆی لە بەستێنی ئازادی بەیان، کۆڕ و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە و لەپێوەندی دەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ زیندانی کراوە و “نەورۆز”ــی ئەمساڵ لە زیندانییەکی نادادپەروەرانە تێدەپەڕێنێت.
ئەو ڕێکخراوەیە نووسیوەتی:
“ئەو زیندانییەکی عەقیدەتییە و دەبێ خێرا و بێ هیچ شەرت و مەرجێک ئازاد بکرێ”