چاونیوز: ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای ئایینی دانیشتووی ناوچەی پیرانشار حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای ئاوایی “خراپە”، خەڵکی ئاوایی “ئەندێزێ” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەت بە “روحانیت”ی ورمێ بە تۆمەتی “چالاکی بە دژی نیزام و پڕۆپاگەندە بۆ پرسگەلی ئایینی و نەتەوەیی لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان” ٣ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپا.
ماموستا لە ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو(١٣٩٩) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ گرتنگەیەکی ئەو ناوەندە لە ورمێ گوازرابۆوە.
ناوبراو دوای یەک مانگ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.