چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری مەریوان ١٧ مانگ حوکمیان بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، حوکمی ١٧ مانگ زیندانی کردن بەسەر دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئاوایی “دێوەزناو”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەناوەکانی بە ناوەکانی “مێعراج مورتەزایی” و “هیوا عەزیزپوور” سەپێنرا.
دادگای ئینقلابی مەریوان ئەو دوو هاونیشتمانییەی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە و حوکمی ١ ساڵ زیندانی بەسەر مێعراج مورتەزایی و حوکمی ٥ مانگ زیندانی بەسەر هیوا عەزیزپوور، سەپاندووە.
مێعراج مورتەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ و هەروەها هیوا عەزیزپوور ٢٠ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.