درێژەی بەشی بیست و چوار…
هەنێ ڕاستی لەسەر ئۆل
لەسەر بنەمای ئایینی و بۆچوونی مافەیلی مرۆڤ لەتەک ڕاستیگەلێک بەرەوڕوو دەبین:
١.خەڵکی سەرتاسەری ئەم جیهانە لە بواری ئایینیەوە یەکدەست نین و ئۆلێکی دیاری کراو دەستەڵاتی بەسەر ئەو هەمووە خەڵکەدا نییە، جیا لەمە سەرجەم خەڵکی گەردوون، ناکەونە بازنەی باوەڕمەندان بە ئایین و ئۆلەکان، کەوابوو بۆچونی دینی مافەیلی مرۆڤ لە باشترین ڕەوش دا کە شیلەی هەموو دینەکانی سەرزەوی بێ، ناتوانێ بە تەواوی جیهان داگر بێ.
٢.هەموو دینێک کۆمەڵێک دەقی پیرۆز لەخۆدەگرێ کە شرۆڤەی و هەڵسەنگاندنیان لە نێوان لایەنگرەکانیان دەبێتە هۆی کێشە و بیروڕای جیاواز و دژبەیەک، کەوابوو دەستەبەرکردنی شرۆڤەیەکی گشتگیر و هەمەلایەنە کارێکی هاسان نییە، هەڵبەت دەتوانی ئەو داخوازییەت هەبێ کە لە بنەمای سەرەکی مافەیلی مرۆڤ، هاوبۆچونی دەستەبەرە؛ لێ، ئەم بنەما سەرەکییانە بۆ نواندنی کۆمەڵەیەکی تەواو و ڕێکخراو لە مافەیلی مرۆڤ کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر و تێكچڕژاوتری لێدێ، زۆر ڕێگەخۆشکەر نییە و هیچ گرێیەک ناکاتەوە. جا بێ لەوەش، لەهەمبەر هەنێ لەو بنەما سەرەکییانەش گومان و دوودڵی لەمەڕ بەڕێوەچوون و چۆنیەتی ڕوانینی باوەڕمەندان بە ئۆلگەلی جیاواز بوونی هەیە. بۆ میناک بنەمای بەرابەری کە هۆکاری پێویست و سەرەتایی خولقانی مرۆڤ لەلایەن خودایە- کە بناخەیی هەموو دینەکانی لەسەر دامەزراوە-
بەو جیاوازییانەی کە لە کۆمەڵگای ئایینی لە نێوان دینداران و بێ دینان، ژنان و پیاوان، بەرقەرار بووە و هەیە و ئەو سنووردانانەی کە بۆ کۆیلەکان داندارون و بەڕێوەچووە، لاواز دەکات.
ئەگە بکرێ بە هەوڵ و تێکۆشانی باوەڕمەندان بە ئایینە زیندووکانی ئەمڕۆ، بنەما و مافەیلی هاوبەش، وەک بناخەی دینی مافەکانی مرۆڤ وێنا بکرێ، ئەم دەستە لە مافانە لەبەر بەربڵابوونی ڕوانینی ئایینی ئۆگرییەکی زۆری بۆ پەیدا دەبێ و ڕەنگ و بۆنی دینی و خوایی بەخۆوە دەگرێ و مرۆڤی باوەڕمەند بە ئایینە جۆراوجۆرەکان، بە ئەرکێکی دەروونی ودینی کە زەمانەت بەڕێوەچوونی یەکجار زۆر لەسەرێیە و وەک ئەمرێکی پڕبایەخ و گرنگ چاوی لێدەکەن، بۆ پاراستن و گەشەی هەرچی زیاتری هەوڵ دەدەن.
جاڕنامەی سی بڕگەیی مافەکانی مرۆڤ دەگەڵ ڕوانینی هەرسێک ئۆلی ئیبراهیمی بەراورد کراوە(ئیسلام، کریستییان، جوولەکە)، پیوەندی ئۆل و مافەیلی بنیام بەتایبەتی لەتەک ئیسلام بەسەر سێ روانین دابەش کراوە؛ بەشێک پێیان وایە کە لە نێوان ئیسلام و مافی مرۆڤ، ڕێکەوتنێکی تەواو و کەماڵ هەیە و ئەوەی کە ئیسلام لە ئامۆژگارییەکانی باسیان دەکات ڕێک ئەو شتەیە کە لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ باسیان دەکرێ.