چاونیوز: هاونیشتمانییەکی دەڤەری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی قورووشاوێ سەربە شاری شنۆ بەناوی سەلیم شەریفی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا دیار نییە ئەم هاونیشتمانییە بۆچی گیراوە و لە کوێ ڕاگیراوە.
بە گرتنی ئەو سەلیم شەریفی سەرجەم گیراوانی شنۆ کە هەتا ئێستا لە گرتنگە نهێنییەکانی ئیتلاعات دان گەیشتە ١٣ کەس.