چاونیوز: دوو هاونیشتمانی کە ئامۆزای یەکترن لە شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی حوسێن محەممەدپوور و ئاوات محەممەدپوور کە ئامۆزای یەکترن و وەستای خەییاتن لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە
سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، ئاوات محەممەدپوور دوای لێپرسینەوە بە دانی بەڵێنینامە(تعهد) ئازاد کراوە بەڵام ئاوات محەممەد پوور هەتا ئیستا چارەنووسی نادیارە.
بە دەسبەسەر کردنی ئەو هاونیشتمانییە هەتا ئیستا ١٢ کەس لە شاری شنۆ قۆڵبەست کراون و تائێستا نەزانراوە ئەو هاونیشتمانیانە بۆچی گیراون.