چاونیوز: لە شاری بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژدا حەوت قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون. پارێزگاری ئیلامیش دەڵێت ئەوە ڕووداوێکی دەگمەن و دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
قوتابخانەکانی ئێران لە شەممەی هەفتەی ڕابردووەوە بە مەرجی پاراستنی رێوشوێنە تەندروستییەکان و بەشداریی ژمارەیەکی کەمی قوتابییەکان کرانەوە.
ئەوە لە کاتێکدا بوو کە سەعید نمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران، دژی کرانەوەی قوتابخانەکان بوو و گوتبووی: “دەکرێت ئەمە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا بەدوای خۆیدا بهێنێت.”