بە پێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، کچێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٥ سالانە بە ناوی “یاسەمەن بەیگزادە” خەڵکی شائاباد بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها ڕۆژی سیشەممە ٧ی ڕێبەندان، کچێکی ١١ ساڵانە بە ناوی “لەیلا ڕەزایی” خەڵکی سەحنە سەر بە کرماشان بە هۆی نەبوونی تەبلێت بۆ خوێندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەشەوە وەک سەرچاوەکان باسیان کردووە، تەرمی هەڵاوەسراوی کوڕێکی لاوی خەڵکی دەڤەری دێولان بەناوی پوریا کەریمی بینراویتەوە کە باس لەوە دەکرێ بەڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە بەهۆکاری نەزانراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.