بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز: یەکشەمە 5 ڕێبەندانی 1399، کۆلبەرێک بە ناوی ئەمیر وەیسی، 30 ساڵە خەڵکی گوندی جۆجاری سەر بە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار کرا.
سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە کە، ئەمیر وەیسی فیشەکی وەبەر سینگی کەوتووە و ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە کراوە.