ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

لە یەک ساڵی ڕابردوودا 1900 کرێکار لە ئێران لەسەر کار گیانیان لە دەست داوە

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ( لە بانەمەڕی 1385 ڕا هەتا بانەمەڕی 1386) هەر نەبێ 1900 کرێکار لە ئێران لە کاتی کارکردن‌دا گیانیان لە دەست داوە.

مردنی ئەو 1900 کرێکارە بەهۆی ڕووداوی کار لە سۆنگەی نەبوونی ڕێوشوێنەکانی پاراستن لە شوێنی کارکردنیان بووەو هەر لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا 2397 کرێکاریش بریندارو نقوستان بوون.

لەلایەکی دیکەوە ئەگەرچی دەوڵەتی ئێران ئامادە نییە بە ڕەسمی باس لە هیڵی هەژاری لەو وڵاتەدا بکا، بەڵام شارەزایانی بواری ئابووری دەڵێن هێڵی هەژاری لە ئێران کەمتر لە 2 میلیۆن‌و 700 هەزار تمەن نییە؛ ئەویش لە حاڵێک دایە کە لانیکەمی مووچەو حەقدەستی کرێکاران لە ئێران بۆ ساڵی 1396 بڕی 930 هەزار تمەن بووە.

هەروەها بە بەراوردکردنی ساڵەکانی 94 لەگەڵ 95دا، ئەو مانگانەی لەواندا کرێکاران موچەو حەقدەستەکانیان وەرنەگرتوە چەند بەرامبەر بووە. لەو ماوەیەدا 87169 کرێکار زیاتر لە 1200 مانگ مووچەی دواکەوتوویان وەک قەرز لەسەر خاوەن‌کارەکانیانە کە زیاتر لە 9 هیندەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردوە.

هەر لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئەوەندەی زاندراوە 408 کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی‌دەربڕینی کرێکاران گیراوە کە هەندێک لەوان وەک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی‌دەربڕینی کرێکاران کەشت‌و سەنعەتی مەهاباد زیاتر لە 38 ڕۆژی خایاندوە.

نەبوونی ئەمنیەتی شوغلی بەهۆی گرێبەستە کاتی‌یەکانی کار، نەبوونی ئیزنی پێکهێنانی سەندیکای کرێکاریی سەربەخۆ، داخرانی یەک لە دوای یەکی کارگەو کارخانەکان‌و بێکاربوونی ڕۆژانەو بەردەوامیی کرێکاران، نەبوونی ئەمنیەت‌و ڕێوشوێنەکانی پاراستنی گیانی کرێکاران لە شوێنی کار، نەبوونی مافی بیمەی کۆمەڵایەتیی گونجاو، پێنەدانی مووچەو حەقدەستی کرێکاران لە کاتی خۆی‌داو هەڵاواردن‌و فەڕق‌و جیاوازی‌خستن لە نێوان کرێکاران‌و کارمەندەکانی دیکەی دەوڵەت لە پێدانی جێژنانەدا، هەروەها زۆربوونی کرێکارە ناڕەسمییەکان بێ ئەوەی بەشیان بە هیچ مافێکی قانوونیی خۆیان هەبێ؛ تەنیا بەشێک لە کێشەی کرێکاران‌و هۆی ناڕزایەتی‌یەکانی ئەوان لە ساڵی ڕابردوودا بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code