چاونیوز: ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵانە لە سەڵماس و کچێکی ١٣ ساڵانە لە سەرپێڵی زەهاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٩، ژنێک بە ناوی “پەریسا حاجی دۆخت” ٢٠ساڵانە، خەڵکی گوندی “کۆزەڕەش” سەر بە شاری سەڵماس و دانیشتوی باژێری ورمێ بەڕیگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە، ناوبراو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانبار لە شاری سەرپێلی زەهاو کچێکی تەمەن ١٣ سالانە بەناوی تارا تەمرخانی بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە مێرمناڵێکی خەڵکی سەقز بەناوی ئاراس محەممەدئەمینی ١٦ ساڵان لە ١٧ی بەفرانبار و کچێکی تەمەن ١٤ ساڵانە بەناوی هاوژین خەڵکی دیواندەرە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خێزانی و ڕەوشی خراپی ئابووری بنەماڵەکانیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.