چاونیوز: چوار زیندانی سیاسیی کورد بە کۆتایی هاتنی حوکمەکەیان لە زیندان ئازاد کران.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، چوار زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی ئیبراهیم فاتمی، فواد وەکالەتی، یوسف سەبزی و سولەیمان ڕاستق بەکۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندانی ماکۆ ئازاد کران.
ئەو چوار هاونیشتمانییە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٨ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ماکۆ دەسبەسەر کرابوون و دوای لێپرسینەوە لێیان لە مانگی پووشپەڕ ڕەوانەی زیندانی ماکۆ کران و لە ٤ی گەلاوێژ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون.
دواتر لە دادگای شۆرشی شاری خۆی بە تۆمەتی”پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” هەرکام لە فواد وەکالەتی، یوسف سەبزی و سولەیمان ڕاستق حوکمی یەک ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا و ئیبراهیم فاتمیش بە ١٠ مانگ زیندانی حوکم درابوون.