چاونیوز: مێرمناڵێکی خەڵکی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، مێرمناڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانە خەڵکی سەقز بەناوی ئاراس محەممەدئەمینی بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئاراس لەبەر کێشەی بنەماڵەکەی بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە کە، بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی دا ٢٠٥ کەس بەهۆکاری بێکاری، هەژاری، کێشەی خێزانی و … کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.