چاونیوز: دوو برای ناوسراوی شاری بانە لەلایەن هێزێکی ئیتلاعاتی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزێکی ئیتلاعاتی بە جلومەرگی مەدەنی هێرش دەکەنە سەر ماڵی دوو برا و میلیاردێری ناسراوی شاری بانە بەناوەکانی کەریم مەحموودی و ئومێد مەحموودی(ناسراو بە خورشە) و دوای دەسبەسەر کردنیان بۆ شوێنێکی نەزانراو دەگوازرێنەوە.
سەرچاوەیەکی لە شاری بانە بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە، ئەو دوو برایە خاوەن سامانێکی زۆرن(پاساژ، کارخانە، زەوی و…) و شیمانە دەکرێ کە حکومەت بیهەوێ بە ترساندن و هەڕەشە بەشێک لە داراییەکەیان لێ بستێنێ و کورتهێنانی بودجە یان بەشێک لە کێشە ئابوورییەکانی خۆی پێ چارەسەر بکا.
ئەوە سەرچاوەیە گوتی: دوای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان دەگوترێ کە ئەو دوو برایە لە تاران ڕاگیراون بەڵام نازانرێ ئاخۆ کام دامەزراوەی ئەمنییەتی حکومەتی ئەو دوو برایەی گرتوون.