چاونیوز: دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی عومەر خاکزاد و عەبباس سدیقی خەڵکی ئاوایی شێلم جاڕان سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئەو شارەوە هەرکام بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
عومەر خاکزاد ڕۆژی یەک شەممە ١١ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە شێوازێکی پڕ سووکایەتی و بێ ڕێزی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەو ئیدارەیە لە ورمێ کرابوو کە دوای لێپرسینەوەیەکی دوورودرێژ بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
عەبباس سدیقی ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگی گوڵان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیرابوو و بۆ گرتنگەیەک لە ورمێ گوازرابۆوە.
ئەو دوو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپاوە.