چاونیوز: ڕۆژی دووشەنبە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٩، دادگای ئینقلابی شاری سەقز هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەناوی سوبحان(ڕاشد) ئەحمەدی لە دوورەوە، یەک ساڵ و یەک ڕۆژ حوکمی زیندانی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بەسەردا سەپاند.
جێگای ئاماژەیە کە بگوترێ، ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەندامی حیزبێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە دواتر وازی هێناوە و گەڕاوەتەوە.