چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بە ناوی پەیام سوهرابی، خەڵکی گوندی “نەیسانە”ی سەر بە شاری نەوسوود، لە شوێنێک بەناوی سەنگەرەکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزشکی ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ راگیراوە.