ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کەسێک لە سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین

کەسێکی خەڵکی شەریف‌ئاوای شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕی.

هەواڵدەریی ” مین و ژیان” بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 8ی بانەمەڕ کەسێکی خەڵکی سەریف‌ئاوای سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئەحمەد غوڵامی بەهۆی کەوتنە سەر مین لە نیزیک کۆنەپایەگایەکی دەوڵەت بە توندی بریندار بوو.

ناوبراو کە بۆ کۆکردنەوەی گیاوگژی بەهاری ڕووی لەو ناوچەیە کردبوو، لاقی چۆتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقی چەپی پەڕیوە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەر نەبێ 10 کە لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون‌و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code