ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

عاسمە جەهانگیر: ئێران بوختانم پێ‌دەکا و هەوڵەکان بۆ بەدناوکردنم مەحکوم دەکەم

عاسمە جهانگیر رێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران دەڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ بۆ بەدناوکردنی دەدا و هەواڵی سەردانی ئەو بۆ عەرەبستان لە بنەڕەت‌دا درۆیەو ئەو هەوڵانە مەحکووم دەکەم.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵدەریی بی بی سی، خاتوو عاسمە جهانگیر وێڕای رەتکردنەوە ئەو دەنگۆیە گوتی ئەمن بەو هەواڵە پڕ لە درۆ و دەلەسەیە کە روونە مەبەستی شکاندنی منە، سەرم سووڕماوە، ئەگەرچی راستی و دروستی تێکۆشانی من و سەربەخۆبوونم لە جیهاندا ناسراوە.

جیهانگیر کە ئەم دواییانە لە راپۆرتێکدا رەخنەی لە دۆخی ماڤی مرۆڤی ئێران گرتبوو، دەڵێ: هەر کەسێ کێشەیەکی بەڵگەمەندی دەگەڵ تاووتوێ و هەڵسەنگاندنەکانی رێپۆرتێری تایبەتی هەیە، دەتوانێ گومانی خۆی دەربڕێ. بەڵام بوختان کردن بە بەرپرسان و کەسانێکی وەکوو من ئەویش  لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی سەرشانیان‌دا، دروست نیە.

راپۆرتەکەی ئیرنا ئیدیعای ئەوە دەکا بەرپرسانی عەڕەبستانی سعوودی دەیانەوێ داوا لە عاسمە جیهانگیر بکەن لە بەرانبەر وەرگرتنی ۲۰۰ هەزار دولاردا لەسەر هێندێک پرسی پێوەندیدار بە ئێران و هەروەها پشتیوانی لە رێکخراوی “مجاهیدین” و قاچاخچیی بەنگەمەنییەکان، هەڵوێستی لە دژی ئێران هەبێ.

لەو راپۆرتەی ئیڕنادا هاتووە خالد محەممەد ئەلشەریف، کونسولی عەرەبستان لە نیۆیۆرک بە نهێنی چاوی بە جهانگیر، رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتووەو بۆ سەردانێکی نهێنی ونافەرمی بۆ ریاز بانگهێشتی کردوە.

خاتوون جهانگیر لە کاردانەوە بەو بوختانە دەڵێ:  بەداخەوە ئەو بوختان و درۆ و دەلەسانە نیشاندەری ڕاستی و دروستیی ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی منن کە لە یەکەم راپۆرتدا بۆ شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانم لەسەر کەشی ترس و تۆقاندن لە ئێران نووسیوومە، چونکی لەوێش بۆ بێدەنگکردنی کەسانی جیابیر و دژبەر شێواز و میتۆدی لەم چەشنە بەکار دێنن.

ناوبراو جەختی کردەوە ئەوکەمپەینەی بۆ بەدناوکردنی ڕێ‌ خراوە، نە دەیخاتە حاڵەتی بەرگری و نە سەربەخۆیی ئەو سەبارەت بەو” کێشە و ئارێشانەی ئێرانییەکان لە بواری مافی مرۆڤ، ئابڕوو و ئازادی بەرەوروویین، کز دەکا.

شوڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مانگێک لەمەوبەر و لە ڕۆژی 24ی مارس‌دا  وێڕای پەسندی بڕیارنامەیەک نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕی‌و، ماوەی مەئموورییەتی عاسمە جهانگیری درێژ کردەوە و داوای لە ئێران کردبوو، بەتەواوی هاوکاریی ناوبراو بکا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code