چاونیوز: تاوانبارێکی دیکەی کوشتنی سادق بەرمەکی لە زیندانی مهاباد ئێعدام کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دانیاڵ دیوانی ئازەر یەکێکی دیکە لە تاوانبارانی کوشتنی سادق بەمەکی لە زیندانی مهاباد ئێعدام کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی دووشەممە تاوانباری دووهەمی ئەم کەیسە بە ناوی کەماڵ ئەسغەری لە زیندانی مهاباد ئێعدام کرابوو و کەسێ سێهەمیش بەناوی دانیاڵ زەینولعابدین سەرەتای بەهاری ئەمساڵ لە زیندانی میاندواو کوژرابوو.
خەرمانانی ١٣٩٦، ئەو سێ ئێعدام کراوە لاوێکی خەڵکی مهاباد بە ناوی سادق بەرمەکیان کوشتبوو و ساڵی دواتر بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لەلایەن دادگای مهابادەوە بە “قصاص” مەحکووم کرابوون.