چاونیوز: شاخەوانانی گیاڕەنگی سەردەشت لە ناوچەی “گۆرانگان” هەڵمەتی چاندنی بەڕوویان بەڕێوەبرد.
زاگرۆسانە” هەڵمەتێکی ژینگەییە کە ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی زاگرۆس ماوەی سێ ساڵە بە چاندنی دنکە بەڕوو بۆ بووژاندنەوەی دارستانەکان و پەرەپێدان بە کولتووری ژینگەپارێزی و هەروەها درێژەدانی ڕێگای “شەهیدانی ژینگە” لە هەموو شوێنەکانی زاگرۆس بەڕێوەی دەبەن.