بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ماوەی سێ مانگە کرێکارانی شارەداری پیرانشار تەنیا یەک میلیۆن و حەوتسەد هەزار تمەنیان لە مافی مانگانەیان وەرگرتووە.
لەم بارەیەوە کرێکارێکی شارەداری پیرانشار دەڵێ:
من کرێکارێکی شارەوانیم، سێ مانگە کار دەکەین و تەنیا ۱میلیۆن و ۷۰۰هەزار تمەن حەق دەستمان وەرگرتووە، کە ئەو پووڵەشم لە قەرزان داوەتەوە. لەم دۆخە دژوارەی ئابووری ئێستا ئایا کەس هەیە بەوەندە بڕە پووڵە بەڕێ بچیت؟
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زۆرێک لە کرێکارانی شارەداری شارەکانی کوردستان لەبەر گوی نەدانی بەرپرسانی حکومەتی و نەبوونی غەمخۆرێک لە دۆخێکی نالەبار ژیان بەسەر دەبەن.