پڕۆفایلی یۆسف کاکەمەمی، زیندانیی سیاسیی کورد
یۆسف کاکەمەمی، خەڵکی مەهاباد ساڵی 1386ی هەتاوی دەسبەسەر وبە تۆمەتی پێوەندیهەبوون و هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای 9 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.
یوسف کاکەمەمی لە پەروەندەیەکی دیکەدا بە هۆی پێوەندیگرتنی بە میدیا و نووسینی نامە بۆ ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری پێشووی شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران لە جۆزردانی 1395دا خرایە زیندانی ئینفڕادیی وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ.
ئەو دواتر بە تۆمەتی بانگەشە دژی نیزام و پێکهێنانی کۆڕو کۆبوونەوە لە دژی ئەمنیەتی نیشتمانی سزای 5 ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپا، ئەویش لە حاڵێكدا کە لە هیچ کام لە قۆناغەکانی دادگاییو لێپرسینەوەدا مافی گرتنی پارێزەری نەدراوەتێ و بەردەوام لە زیندانی ئینفڕادیدا لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە ڕۆژی پێنجشەمە، 31ی خاکەلێوەی 1396 بە بڕیاری بەرپرسی زیندانی ورمێ کتوپڕ و بێ ئاگاداریی پێشوەخت بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێز دوورخراوەتەوە.