چاونیوز: حوکمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری “زێنەب ئیسماعیلی” خەڵکی شاری دێولان پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی غیابی دادگا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بۆ ساڵێک زیندانی هەڵپەسێراو کەم کرایەوە.
خاتوو ئیسماعیلی بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بێتاوان دەرچووە و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، لە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو.
ناوبراو لە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، پاش مانگێک گرتن بە دانانی بارمتە لە بەندی ژنانی ناوەندی چاککردنەوە و پەروەردەی سنە، ئازاد کرابوو.