چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی نێ سەربە شاری مەریوان بە ناوی خیرەت پەرواز ٣٠ ساڵە بە تۆمەتی”هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ٦ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو ١٩ی جۆزەردان دوای بانگ کردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەسبەسەر و هەتا کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ لە گرتنگەی ئەو ناوەندە ڕادەگیرێ و لێپرسینەوەی لێ دەکرێ.