چاونیوز: چوار هاونیشتمانی کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە سەرجەم ٤٢٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز بەگێڕانەوە لە هێرانا، چوار هاونیشتمانی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی ئومید سەعیدی، کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و عەبدولعەزیز محەمەدپوور، لەلایەن لقی ٢ی داداگای شۆرشی ئەو شارە بە گشتی ٣٥ ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەر دا سەپا.
ئەم چوار هاونیشتمانییە پێشتر وێڕای کەسێکی دیکە بەناوی نائیب حاجی پوور لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو(٩٨) بە دەستی هێزەکانی ئیتلاعات قۆڵبەست کرابوون، حاجی پوور پێشتر ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.
بەپێی ئەم حوکمەی لقی دووی دادگای شۆرش کە بە پارێزەرەکانیان ڕاگەیەندراوە، ئومید سەعیدی، کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی هەرکامیان بە تۆمەتی “هەوڵ دان بە دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندام بوون لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانیان بەسەر دا سەپا و عبدولعەزیزی محەمەدپووریش هەر بەم تۆمەتە ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.