چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئیلام بەناوی عەلی قاسمی خەڵکی ئیلام بەهۆی مایەپووچی کێڵگە پەلەوەرییەکەی، هەر لەوێ لە ڕێگەی خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەشەوە هاونیشتمانییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سەعید تەیمووری بەهۆی هەژاری و نەبوونی کار و پیشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەرلەم پێوەندییەدا وەک پێشتر بڵاومان کردبۆوە، لاوێکی خەڵکی ئاوایی “دگران” سەر بە شاری سنە بەناوی “کاوە قادری” بەهۆی بێکاری و هەژاری، لە خانەباخێکی شارەکی ساحێلی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەلایەکی دیکەشەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژنێکی خەڵکی ئاوایی قەباغکەندیی سەر بە شاری میاندواو بەناوی سایە حیسامی، بەهۆی دۆخی خرابی ژیان و نەبوونی بژێوی ژیان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێی ئاماژەیە کە، خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبەڕۆژ لە هەڵکشاندایە و هۆکاری سەرەکی بۆ کۆمەڵێک بابەتی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.