چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی ئاوایی دگران سەر بە شاری سنە بەناوی کاوە قادری کوڕی کەماڵ بەهۆی بێکاری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، کاوە قادری لە خانە باخێکى شارەکى ساحلى کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە، ژنێکی خەڵکی ئاوایی قەباغکەندی سەر بە شاری میاندواو بەناوی سایە حیسامی ٢٣ ساڵە بەهۆکاری هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.