چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی ئاوایی قەباغکەندی سەر بە شاری میاندواو بەناوی سایە حیسامی ٢٣ ساڵە بەهۆکاری هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سایە حیسامی مناڵێکی دوو ساڵانەی هەیە و پێشتر لە هاوسەرەکەی جیا ببۆوە.
لەلایەکی دیکەشەوە بە گوێرەی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی یەک شەممە ٩ی سەرماوەز، ژنێکی لاوی خەڵکی ئاوایی سوورواز سەربە شاری سنە لەلایەن براکانییەوە کوژرا.
ئەوە سەرچاوەیە ڕایگەیاند، سەرگوڵ حەبیبی بەهۆی پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ کەسێکی دیکە، لەلایەن سێ براکانییەوە، ئەنجن ئەنجن کراوە”.
ئەو ژنە تەمەن ٣١ ساڵەیە بووەتە قۆربانیی کێشەی ژنکوژی لە شاری سنە و هەتا ئێستا بکوژەکان خۆیان ڕادەستی پۆلیس نەکردووە.