چاونیوز: بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و خاوێن نەکردنەوەی ڕێگاکان مناڵێکی تازەلەدایک بوو گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کاتێک لە ئاوایی بیتولی ژنێکی دووگیان باری تەندروستی تێک دەچی داوای ئامبولانس لە نەخۆشخانە دەکەن بەڵام بەهۆی گیرانی ڕێگاوبان و خاوێن نەکردنەوەی لەلایەن ئیدارەی ڕێگاوبان دایکە کاتێک دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە کە مناڵەکە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی گوت: دوای پێوەندی بە نەخۆشخانە و هاتنی ئۆڕژانس، ئامبوڵانسەکە لە چەند شوێن حاسێ دەبێ و لەنزیک بەنداوی لەگزی بەیەکجاری لە بەفردا دەمێنێتەوە. لە کۆتاییدا بە هاوکاری خەڵک و دوو ماشێنی ئافروود لە نزیک بەنداو، هەرچۆنێک بێ ژنەکە دەگەهێننە ئامبوڵانس بەڵام لەم نێوەدا مناڵەکە لەدایک دەبێ و لەبەر نەبوونی ئیمکانات و سەرماوسۆڵ بەداخەوە گیانی لەدەست دەدا، دواجار ئۆڕژانس بە هاوکاری خەڵکەکە توانی دایکە بگەهێننە نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.