چاونیوز: ڕۆژی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە بەناوی ڕۆژین خدری، خەڵکی گوندی “گوزەڕەش سەربە شاری سەڵماس، بە شێوەی خۆهەڵاوەسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دەوترێ، لەبەر کێشەی خێزانی، باوک و دایکی ڕۆژین چەند ساڵە لێک جیا بوونەتەوە و باوکی ڕۆژین ئازار و ئەشکەنجەی کچەکەی دەدا و ئەمەش بووەتە هۆی خۆکوژیی ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵەیە.