چاونیوز: لە درێژەی گرتنی هاونیشتمانیان، کەسێکی تر لە ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بەناوی هادی ڕەسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی بەسەرداسەپاو دژی هادی لەبەردەست دانییە و تەنانەت نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، سێ کەس بە ناوەکانی “سەلاح پوورکەیوان”، “ئاراس قادری” و “مۆحسێن ڕەسائی” خەڵکی گوندی “سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.