ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

4 کۆڵبەری دیکە کوژران‌و ژمارەیەکیش بریندار بوون

بەهۆی تەقەی راستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆمەلێک خەڵکی کاسبکار و کۆڵبەری ناوچەی سەردەشت لە سنووری رۆژهەڵات‌و باشووری کوردستان، ژمارەیەک کاسبکار و کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

هێزەکانی سپای پاسدارن لە ناوچەی هێرۆ لە نێو خاكی باشوری کوردستان کۆمەڵێک کاسبکار و کۆڵبەریان داوەتە بەر تەقەی راستەوخۆ و، زانیاریەکان باس لەوە دەکەن تا ئێستا ٤ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوەو ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

“ئەحمەد مام قادری” خەڵکی گوندی”دۆڵەبێ”  ناوی یەک لە کوژراوەکانی ئەو پەلامارەی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران بۆ سەر کاسبکارانە.

رائید حەسەن خدر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەلادزێ بە تۆڕی میدیایی “ڕووداو”ی راگەیاندوە: لەسەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستان ژمارەیەك كۆڵبەر بە تەقەی پاسدارانی ئێران برینداربوون.

رائید حەسەن دەڵێ سەرجەم کۆڵبەرەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە نزیک ناوچەی هێرۆیانی سەر سنووری باشوور و رۆژهەڵات دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code