چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای ئەو شارەوە هەرکامیان بە ٥١ مانگ زیندانی حوکم دران.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش لەلایەن دادگای ئەوە شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی ڕەزایی، هەرکامیان بە ٣ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” و هەروەها بە تۆمەتی “پێوەندی دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” ٨ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا.
ئەو دوو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی یەک شەممە ١٥ی پوشپەڕی ئەمساڵ بەبێ هیچ حوکمێکی قەزایی بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەگیرێن و بۆ گرتنگەی ورمێ بەڕێ دەکرێن.
ڕەحیم و ڕەحمان، دوای لێپرسینەوە لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێن.
لەلایەکی دیکەشەوە، شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بەناوی معێدین ئەسغەری بە تۆمەتی بردنەوە ماڵێی بریندارەکی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ یەک ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.
حوکمی ئەو هاونیشتمانییە کوردە بە شێوەی هەڵواسران(تعلیقی) و هەتا چوار ساڵ درێژەی دەبێ.
محێدین لە ٨ی سەرماوەز دەسبەسەر کرا و دوای ٢٨ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەت ئیتلاعات و ٨ ڕۆژ مانەوە لە زیندانی دیزل ئاباد بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.