مستەفا سەلیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، پێی نایە پازدەهەمین ساڵی بەندکرانی.
مستەفا سەلیمی ساڵی 1382ی هەتاوی بە تۆمەتی “محاربە”و ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرو بە بڕیاری قازی گودینی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا.
پەروەندەی مستەفا سەلیمی دوای کێشانی 14 ساڵ زیندان ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بۆ پێداچوونەوە بەڕێی دەزگای قەزایی کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکی نوێی پێ نەدراوەتەوە.
ناوبراو سەرەڕای دۆخی نالەباری سڵامەتیی ماوەی ساڵێکە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە دوورخراوەتەوەو ئەوەش کێشەی زۆری بۆ بنەماڵەکەی کە لە گوندێکی شاری سەقز دەژین دروست کردوە.
مستەفا سەلیمی لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا چەند جار سەبارەت بە “ناعادڵانەبوونی حوکمەکەی” مانی لە خواردن گرتوەو بەو شێوەیە ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیوە.