چاونیوز: ڕۆژی یەکشيممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە بەرزاییەکانی قەندیلی بەری لای پیرانشار تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لەم نێوە کۆڵبەرێک بەناوی حەمید ئەحمەدی فیشەکی بەردەکەوێ و بریندار دەبێ.
شایەنی باسە، هاوکات دەگەڵ ئەم کەسە وەک پێشتر بڵاومان کردبۆوە، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی باست محەممەدی خەڵکی ئاوایی نەننوور سەر بە شاری بانە فیشەک وە ڕانی کەوتووە و بە توندی بریندار بووە.